سوریا سكاڵایەك لە دژی توركیا بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بەرز دەكاتەوە

  2020-12-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەكدا بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان، توركیای بە گرتنەوەی ئاوی خواردنەوە لە یەك ملیۆن كەسی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد و دەڵێت ئەو كارەشی وەك تاوانێكی جەنگ هەژمار دەكرێت.

میدیای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەكدا كە ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، وتویەتی: توركیا ڕێگری دەكات لە گەیشتنی ئاو بۆ شاری حەسەكە كەنزیكەی یەك ملیۆن دانیشتووی هەیە. 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەوەشی وتووە، ئەو كارە جگە لە سیاسەتی هێرش و داگیركاری، وەك تاوانێكی جەنگی دێتە ئەژماركردن و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكەین كە خێرا توركیا ناچار بكات كۆتایی بهێنێت بە ئەو كارانەی كە دەبێتە هۆی پێشێل كردنی مافی خەڵكی سوریا.


ڕیکلام