تورکیا و عێراق گفتوگۆیان کردووە بۆ چوونە ناوەوەی عێراقییەکان بۆ تورکیا بە بێ ڤیزا

  2020-12-16  | 
مەولود چاوش ئۆغلۆ و فوئاد حسین
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنی تورکیادا گفتوگۆیانکردووە سەبارەت قەزای شنگال و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٩ سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی عێراقییەکان بۆ تورکیا بە بێ ڤیزا.

فوئاد حسین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ هاوتا تورکییەکەی ڕایگەیاند "گفتوگۆمانکردووە سەبارەت بە ڕێککەوتنی قەزای شنگال و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێنە بەر، هەروەها گفتوگۆکردن سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٩ ی تایبەت بە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ تورکیا بە بێ ڤیزا".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی سوریا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی هەیە لەسەر ئاسایشی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا، وەک زەمینە سازیکردن بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە سەردانی ئەنکەرە بکات.

 



ڕیکلام