فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە بەغدا خرایەخوارەوە

  2020-12-16  | 
بەغدا
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە بەغدا خرایەخوارەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ناوەندی شاری بەغدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی خستەخوارەوە.

ئەحمەد خەلەف ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا كە لە سەر باڵوێزخانەکەیان لە ناوچەی سەوز دانراوە، فڕۆكەیەكی  بێفڕۆكەوانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدای بەهەڵە خستووەتە خوارەوە.

وتیشی، "باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوای لێبوردنێكی خێرای لە سوپای عێراق كردووە ".

ئەحمەد خەلەف ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەمریكییەكان لەو بڕوایەدابوون كە ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە سەر بەو گروپە چەكدارانەوە بووە كە موشەكیان ئاڕاستەی باڵوێزخانەكەیان كردبوو.



ڕیکلام