نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

  2020-12-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 51 دۆلار و 50 سەنت فرۆشرا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 48 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوارشەممە نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 47 دۆلار و 53 سەنت بوو.

بەكارهێنانی ڤاكسین لە دژی كۆرۆنا لە بەریتانیا و وادەی دەستپێكردنی كوتانیش لە ئەمریكا و كەنەدا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان كردووە .

لە هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام