وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩١٦ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٨.٨%ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٥٨٠ هەزار و ٤٤٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥١٥ هەزار و ٣٢١ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لە سەرانسەری عێراقدا ١٢ هەزار و ٦٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.