کەمێک لەمەوبەر جارێکى دیکە ئێران و تورکیا لەیەککاتدا بۆردومانى گوندى ئاڵانەی سنورى باڵەکایەتیان کرد
پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى ژیان رایگەیاند، تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆردومانى ناوچەکانى مارێن و بیشێلى سنورى گوندى ئاڵانەی سنورى باڵەکایەتیان کرد.
وتیشى، لەهەمان کاتدا تورکیاش لە رێگەى فرۆکەى بێ فرۆکەوانەوە بۆردومانى ناوچەى بەراشکێنی لە سنورى گوندى ئاڵانە کرد.
پەیامنێرى ژیان وتیشى، ئەو شوێنانەى ئێران و تورکیا بۆردومانیانکرد، بنکەو بارەگاکانى پەکەکە و هەردوو حزبى دیموکراتى تێدایە.
ئەمە یەکەم جارە ئێران و تورکیا لەیەککاتدا بۆردوومانى ئەو ناوچانە بکات.