وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٧٠ کەس چاکبوونەتەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، کە ئەوەش ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر یەک ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوان زیاترە.
بە گوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٨٨.٩%ی کۆی تووشبوان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٣٦٣ کەسی دیکە تووشی کۆرنا بوون و ٢٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٨١ هەزار و ٨١١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥١٧ هەزار و ٩١ کەس چاکبوونەتەوە.
لە ئێستاشدا ٥٢ هەزار و ٥٠ کەس لە ژێر چارەسەردا و لەو ژمارەیەش ١٩٨ کەس لە چاودێری چڕن.
تا ئیسا بەهۆی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا ١٢٦٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.