ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بودجەی 2021 لە کۆبونەوەدایە

  2020-12-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە کۆبونەوەدایە.

بەگوێرەی زانیاری پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڕی كورتهێنان لە بودجەی 2021ی عێراقدا 100 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام دوای چەند گۆڕانكاری و رێكارێك بڕی كورتهێنانەكە بۆ 58 تریلیۆن دینار كەمكراوەتەوە. 

بە گوێرەی زانیاریەكان بەهۆی خەمڵاندنی وەزارەتی دارایی بۆ بەهای دۆلار كە نرخی هەر 100 دۆلاری بە 145000هەزار دینار دیاریكردووە شڵەژانی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دروستكردووە. 


ڕیکلام