ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگدانی لەسەر بودجەی 2021 دواخست

  2020-12-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیدا کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجە، نەیتوانی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی پەسەند بکات، بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

دواخستنی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیران سورە لەسەر ئەنجامدانی  چەند هەموار و گۆڕانکارییەک لە بودجەی فیدراڵی ساڵی داهاتوودا، چونکە مەترسی هەیە لەلایەن پەرلەمانەوە رەتبکرێتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی رەشنوسەکەی بۆ میدیاکان دزەی کرد ، ئاڵۆزی و نائارامییەکی خستە ناو بازاڕی دراوی عێراق و بووەتە  جێگەی باسوخوازی هاوڵاتیان.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دزەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی داهاتوو بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆری ناوەند سیاسی و جەماوەرییەکان، ئەویش بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٤٢ دۆلار خەمڵێندراوە، کە ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە.


ڕیکلام