وەزیری دارایی عێراق: لەگەڵ هەرێم لەسەر بودجە 2021 رێککەوتین

  2020-12-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، سەبارەت بە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە،  و ئەو نرخەش نرخی فرۆشتن دەبێت لە وەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی ناوەندیی و  بانکیش پەراوێزێکی دەخاتە سەر نرخی دیاریکراو.

عەلاوی جەختیشکردەوە، بەم نزیکانە دامەزراندن ڕادەگرن، بەڵام هەندێک ئیستیسنائات لەو بارەیەوە دەکرێت، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووە و سەرەتای ٢٠٢٠.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیای عێراقی عەلاوی جارێکی تر تۆپەکەی هەڵدایەوە گۆڕەپانی پەرلەمان و وتی "پەرلەمان و لیژنەی دارایی و سەرۆکی قەوارە سیاسییەکان، ئاگاداری ئەو ئاراستەیەن کە دەیگرینە بەر سەبارەت بە سیاسەتی دارایی".

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دارایی عێراق جەختیکردەوە، بودجەی ٢٠٢١ چاکسازییە و هیچ کەسێک ناتوانێت ئینکاری ئەوە بکات.

دەربارەی ڕێککەوتنیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان، عەلاوی وتی "لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە بودجەی ٢٠٢١، ئەو شاندەی ئێستاش لە بەغدایە گفتوگۆ دەکات لەسەر شایستە داراییەکانی ساڵی ٢٠٢١".

دەربارەی دزەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ میدیاکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عەلاوی ئاماژەی بەوەکرد، وەزارتەکەی بە هیچ شیوەیەک دزەی بە پڕۆژە یاساکە نەکردووە و بە هەموو شێوەیەکیش ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن ئەوانەوە دزەی پێکرابێت.
دەربارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆناش وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بڕی ٥٥٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخانکردووە.




ڕیکلام