بۆ یەکەم جار گەورە حاخامی جولەکەکان سەردانی ئیمارات دەکات

  2020-12-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، "یەتسحاق یوسف" گەورە حاخامی جولەکەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ لە ئیماراتی عەرەبی قوتابخانەیەکی ئایینی جولەکە لەو وڵاتە دەکاتەوە، کە بۆیەکەم جارە گەورە حاخامیکی جولەکە سەردانی وڵاتێکی عەرەبی بکات.

نوسینگەی حاخام یەتسحاق یوسف بڵاویکردەوە، حاخام ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئیماراتی کردووە، لەچوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل.

بڕیاریشە ئەو کەسایەتییە ئایینیە ئیسرائیلیە لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوانی باڵای ئیمارات کۆبێتەوە، دواتریش قوتابخانەیەکی تایبەت بە جولەکەکان لەو وڵاتە دەکاتەوە، ئەوە سەرەڕای دیاریکردنی "لیڤی دۆخمان" وەک گەورە حاخامی ڕەوەندی جولەکەکان لە ئیمارات.

بڕیاریشە ئەو گەورە حاخامی جولەکەکان سەردانی رەوەندی جولەکەکان و چێشتخانەی "کوشیر"ی لە تاوەری خەلیفە بکات.

دەربارەی سەردانەکەی بۆ ئەو گەورە حاخامە بۆ  ئیمارات، حاخام دۆخمان وتی "سەردانێکی مەزن و مێژووییە و شەرەفیکی گەورەیە بۆ ئێمە کە لە ئیمارات پێشوازی لێ بکەین، لە ئێستاشدا سەرقاڵی کردنەوەی چەند دامەزراوەیەکی نوێن کە لەو وڵاتە دروستکراوە.

ئەو سەردانەش دوای ئەوە دێت لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیمارات و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەووە و دەستیان بە هاریکاریکردووە لەسەرجەم بوارەکاندا.

  



ڕیکلام