موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکەش دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
موقتەدا سەدر لە توێتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتوویەتی "بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکە، دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران و پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەوڵی پسپۆڕانەی خۆیان بدەن بۆ کۆتایی هێنان ئەو دۆخە و ڕزگارکردنی بە پەلە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت دراو بەو دەردە ببرێت و بکرێتە چەکی دووسەرە و عێراق لە قەیرانێک بێتە دەرەوە و بخڕیتە ناو قەیرانێکی قورسترەوە.
لە کۆتایی وتەکانیدا موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، زیانمەندی یەکەم گەل و پاروە نانەکەیەتی.
ئەو وتانەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بانگی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ دینار جێگیر کرد و بەوەش دینار بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا نرخەکەی هاتەخوارەوە.