مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەل شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردن کۆبۆوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کازمی بە سەردانێکی کاری خێرا گەیشتە ئوردن و لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەرجەم پەیوەندییە هاوبەشەکان و ئەو کێشە و قەیرانانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، بە تایبەت ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئێستا و چۆنێتی بوژانەوە لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری هەردوو وڵاتی دۆست.