نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

  2020-12-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبۆرسەکانی جیهاندا بە 52 دۆلار و 26 فرۆشرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 49 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخەکە بەراورد بە دوێنی شەممە جێگیری بەخۆوە بینیوە و بەرزبونەوەی نوێی تۆمارنەکردوە.

بەكارهێنانی ڤاكسین لە دژی كۆرۆنا لە بەریتانیا و وادەی دەستپێكردنی كوتانیش لە ئەمریكا و كەنەدا و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، ئامادەكاریەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاڕی وزەی جیهان كردووە .

لە هەشت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



ڕیکلام