بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق درێژە بە کۆبونەوەکەی دوێنێی بدات لەسەر گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی دوێندا گفتوتۆ لەسەر پرۆژە یاساکە کرا، بەڵام دەنگدان لەسەری دواخرا بۆ ئەمرۆ و بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆببێتەوە و دەنگی لەسەر بدات.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی نێو پرۆژە یاساکە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقیە لەبەرامبەر دۆلاردا، کە ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە و نرخی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە.
هەروەها دوێنی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژەکە گەیشتونەتە رێکەوتن، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی هەرێم هیچ زانیاری و لێدوانێکیان لەسەر ئەو رێکەوتنە ئاشکرانەکردوە.
پرۆژە یاسای بودجە پاش پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پێداچونەوە لەلایەن بەشی یاسای حکومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت و، پاش گفتوگۆکردن دەنگی لەسەردەدرێت.