ئێران ژمارەیەك ئاسەواری مێژوویی لە سویسراوە گێڕایەوە وڵاتەكەی

  2020-12-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری میراتی فەرهەنگی ئێران ڕایگەیاند، كۆمەڵێك لە خشتە ڕەنگ كراوەكانی تەپۆڵكەی قلایچی بۆكان كە لە وڵاتی سویسرا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران.


عەلی عەغەر مونسان بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، 49 خشتی ڕەنگ كراو كە لە تەپۆڵكەی قڵایچی بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دۆزرابوونەوە و لە سەرەتای  شۆڕشی ئێران برابوونە دەرەوەی وڵات و لە سویسرا بوون، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست گەڕێندرایەوە ئێران.

خشتەكان مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی حەوت و هەشتی پێش زایین و لە تەپۆڵكەی قلایچی بۆكان دۆزراونەتەوە، هەرچەندە ساڵانێك بوو برابوونە دەرەوەی ئێران بەڵام 8 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بنەماڵەیەكی ئێرانیەوە لە سویسرا بۆ فرۆشتن دانرابوون. 

وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و باڵوێزخانەی ئێران لە سویسرا هەوڵەكانیان بۆ گێڕانەوەی ئەو ئاسەوارە دەستپێكردبوو ئەمڕۆش گەرشاندنەوەیان بۆ ئێران راگەیەندرا. 

بە گوێرەی لێدوانی ئەو وەزیرەی ئێران بڕیارە ئەو خشتە مێژوویانە لە پیشانگایەك لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بخرێتە بەرچاوی خەڵكی. 



ڕیکلام