هێزێکی هاوبەشی ڕوسیا و سوریا گەیشتنە سنوری عێراق

  2020-12-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزێکی سەربازی هاوبەشی سوریا و ڕوسیا ئەمڕۆ گەیشتنە دەروازەی سنوری هاوبەشی عێراق و لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە ڕیفی دێرزوری ڕۆژهەڵات.

سەرچاوەیەکی مەیدانی باڵای سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی ڕاگەیاندووە، هێزێکی تایبەتی روسی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی سوپای سوریا، بە ئاراستەی بیابانی دێرەزور جوڵەیان پێکراوە، بە مەبەستی کێوماڵکردنی فراوانی ئەو ناوچەی سوریە، کە نزیکە لە ناوچەکانی مەیداین و ئەلبوکەمال، بە تایبەت دوای ئەوەی چاودێری وردی شانەکانی سەر بەڕێکخراوی داعش کراوە، کە لە ناوچەکە جموجوڵیان هەبووە.

سەرچاوە سەربازییە باڵاکە ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزی سەربازی پێویستە گەیشتووەنە ناوچەکانی مەیادین و ئەلبوکەمال و ئامانج لەو جموجوڵە سەربازییە، گەڕان و پشکینینی ناوچەیەکەیە بەشوێن شانەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعش ، کە ماوەیەکە دەستی بە جموجوڵکردووەتەوە لە سنوری هاوبەشی عێراق و سوریا، بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش یبۆ سەر یەکە سەربازییەکانی سوپای سوریا.

سپۆتنیک بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمەکی سەربازی و هێزی زیاتر دێت ناوچەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوان، بۆ کێوماڵکردنی سنوری هاوبەشی عێراق و سوریا و پاککردنەوەی لە چەکدار و شانە نوستووەکانی داعش.



ڕیکلام