مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کاردەکات لەسەر بەدیهێنانی چاکسازی ڕاستەقینە، بێ زیان گەیاندن بە هەژاران و کەسانی کەم دەست.
لە بەیاننامەیەکدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "هیچ کەسێک نایەوێت لەگەڵ گەلدا ڕاستگۆ بێت، و بەرپرسیارێتی چاکسازی ئابوری ڕیشەیی لە ئەستۆ بگرێت و لەم قەیرانە دەرمان بهێنێت".
سەرۆک وەزیران وتی "من بە هیچ شێوەیەک درۆتان لەگەڵ ناکەم و کورسی و پۆست و سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکاندا بەلاوە گرنگ نییە".
مستەفا کازمی وتیشی "دەمەوێت لەگەڵتان ڕاستگۆ بم لەگەڵتان دەمێنمەوە و پێکەوە کاردەکەین بۆ وەدیهێنانی چاکسازییەکی ڕاستەقینە، کە بمانگەیەنێت گەشەکردنێکی ڕاستەقینە، بە بێ ئەوەی زیان بە هەژاران و کەسانی کەمدەست بگات".