ئه‌مشه‌و له شوێنێكی نادیاره‌وه چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له بەغدا رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا چوار موشەکی كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوەنه‌بووه.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، موشەکەکان له‌نزیك باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له ناوچەی سەوز كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه.