كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نزیكەی 900 فەرمانبەر لە هەرێم دادەمەزرێنێت

  2020-12-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بڕیاری دامەزراندنی نزیكەی 900 فەرمانبەری لە هەرێمی كوردستان دەركردووە كە پشكی زۆرینە بەر سلێمانی دەكەوێت.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ  سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و كۆمیسیارەكان رەزامەندییاندا لەسەر دامەزراندنی (840) فەرمانبەر لە نووسینگەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو فەرمانبەرانە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی دهۆك دادەمەزرێن و 365 فەرمانبەریان لە سلێمانی دەبێت و 265یش لە هەولێر و 210شیان لە دهۆك دەبێت. 

ئەوە روونكردووەتەوە كە دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە هەوڵی پەرلەمانتاران بووە كە لە ماوەی رابردوودا واژۆیان بۆ كۆكردووەتەوە. 


ڕیکلام