وەزیری پلاندانانی عێراق: وڵات بە قورسترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت لە مێژووی خۆیدا

  2020-12-21  | 
خالد نەجم بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئابوری عێراق بە قورسترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت لە مێژووی خۆیدا، کە کەڵەکەبووی چەند دەیەیەکی دوور و درێژەی شکستی پشتبەستنە بە یەک سەرچاوەی ئابوری.

خالد نەجم بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی شانەی قەیران و چاودێرکردنی جێبەجێکردنی پلانی گەشەپێدانی بەردەوامی ٢٠٣٠ڕایگەیاند، ئەو قەیرانەی کە ئێستا ئابوری عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت ، وایکردووە بگاتە ڕێگەیەکی داخراو، بۆیە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە و کاریگەر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە.

عێراق پابەند دەبێت بەئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی، لەو بارەیەشەوە وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ئامانجانەبە بنەمای چاکسازی ئابوری دادەنرێن کە حکوەت کار لەسەر وەدیهێنانیان دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ کانونی دووەم بانگی ناوەندی بەغدا ڕایگەیاند، نرخی نوێی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥٠ دینار دیاریکراوە لە بری ١١٩٠.



ڕیکلام