ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بودجەی 2021ـى پەسەند کرد

  2020-12-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق 2021ـى پەسەند کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆیدا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەند کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام داوە بە مەبەستی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو.

پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لەسەر بنەمای ٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە، کە مانگانە عێراق ٣ ملیۆن بەرمیل و ٢٥٠ هەزار بەرمیلی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانەی دەرەوە بکرێت.

کۆی کورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی شەش تریلیۆن دینار.




ڕیکلام