نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-12-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 47 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 50 دۆلار و  72 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 47 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە چەند سەنتێك بەهای خۆی لەدەستدا. 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە نرخی نەوتی لە بازاڕدا دابەزاند. 

هەرچەندە نزیكەی نۆ مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام