ئەردۆغان: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پیاوەكانی خۆیان دەپارێزن

  2020-12-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەبارەی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەوان پیاوەكانی خۆیان دەپارێزن.

دوای ئەوەی دوێنێ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلانی دەركرد و داوای لە توركیا كرد بە بڕیارەكەوە پابەند بێت و بەزووترین كات ئەو سەركردە سیاسیە كوردە ئازاد بكات. 

لەدوای ئەو بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەموو بڕیارێكی تێرۆر پەسەند دەكات كە لە توركیا  دەربچن. 

سەرۆك كۆماری توركیا وتیشی: هێشتا هیچ حوكمێك لە دادگاكانی خۆمانەوە دەرنەكراوە ئەم بڕیارە دەردەكەن، ئەو كەسانە دژی توركیا چالاكی دەكەن ئەوان پیاوەكانی خۆیان دەپارێزن ئەم بڕیارە ئێمە پابەند ناكات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە دەمیرتاش لە كۆتایی ساڵی 2016وە لە زینداندایە و تا ئێستا سزای كۆتایی رانەگەیەندراوە هەرچەندە ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. 


ڕیکلام