وەزارەتی تەندورستی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤٨ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ١١٧٣ کەسیش تووشی پەتاکە بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٢ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٨٩.٥% ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٨٧ هەزار و ٦٧٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٢٥ هەزار و ٧٩٢ کەس چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لە سەرانسەری عێراقدا ١٢٧٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.