ئەمڕۆ بڕێکی کەم دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق فرۆشراوە

  2020-12-23  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ڕێژەی فرۆشتن و ساغکردنەوەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە زۆر کەمیکردووە، بەشێوەیەک لەوەبەر وێنەی نەبووە.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو میدیا عێراقییانە، ئەمڕۆ لە کاتی خستنەڕووی فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە کڕیاری کەمی هەبووە، بۆیە فرۆشتنی دۆلار دووچاری پاشەکشەیەکی گەورە بووەتەوە.

بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ کۆی فرۆشی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە گەیشتووە تەنها ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا کۆی فرۆشتن بە حەواڵە بۆ دەرەوە گەیشتووەتە ٧٧ ملیۆن دۆلار.

ئەو پاشەکشەیەش کە دووچاری فرۆشتنی دۆلار بووەتەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کڕیارانی دۆلار متمانەیان بە دۆخەکە نییە و ئامادەنین بەو نرخە بیکڕن کە لەچەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە لایەن بانگی ناوەندییەوە ڕاگەیەندراوە.

دوێنێش لە دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بە سەدان بازرگان و خاوەنی کۆمپانیای و کۆگا بازرگانییەکان لەبەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندیی گردبووە، وەکە ناڕەزاییەک لە دژی بەرزرکدنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی.



ڕیکلام