ژمارەیەک کەسایەتی پرۆژەی هەرێمی کەرکوکیان ڕاگەیاند

  2020-12-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوان و ئەکادیمی و رۆشنبیرانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک پرۆژەی بەهەرێمکردنی کەرکوکیان ڕاگەیاند.

لە بەیانامەی ڕاگەیاندنی پرۆژەکەدا ئاماژەیان بەوەکردوە ئەوان لەمە کاتەدا بە هەرێمکردنی کەرکوک بە باشترین بژاردە دەزانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ڕاشیانگەیاندوە بەهۆی ململانێ و کێشەکانەوە گەشەی ئابوری لەکەرکوک لە خوار سفرەوەیە و شارەکە دەوڵەمەندە بە چەندین سەرچاوەی سروشتی بۆیە ئەوان هەنگاودەنێن بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی بەهەرێمکردنی کەرکوک.

ئەو کەسایەتی و ئەکادیمی و رۆشنبیرانە ئاشکراشیانکرد ئێمە گوزارشت لە هیچ حزب و لایەنێک ناکەین بەڵکو وەک هەوڵێكی دڵسۆزی پێیانوایە بە هەرێمکردنی کەرکوک باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی شارەکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد ئەوان پرۆژەی دەستوری هەرێمی کەرکوک و گواستنەوەی حکوم لە ئێستاوە بۆ کاتی بەهەرێمبونەکەی نوسراوەتەوە و ئامادەکراوە.



ڕیکلام