نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 51 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 48 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 51 دۆلار و 29 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 48 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە نرخەکەی گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە. 

هەرچەندە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە راگرتن و سنورداركردنی گەشتی نێوان ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان بووەتە هۆكاری دابەزینەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕدا بەڵام ماوەی دوو رۆژە بە جێگیری دەمێنێتەوە.

لەماوەی نۆ مانگی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی كۆرۆنا و خۆگونجاندنی وڵاتان لەگەڵ ڤایرۆسەكە.


ڕیکلام