ماڵێكی عێراقی وەك مریشك شێر بەخێودەکەن

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
خێزانێکی عێراقی ماوەی 10 ساڵە لە ناو ماڵەکەیدا وەک مریشک و خەریکی بە خێوکردنی شێرە و دەڵێت چوار شێری مێیە و چوار شێری نێرەی پێگەشتووی هەیە.

ماوەی 10 ساڵە، غالی ئەلمراجەلە لە ماڵەکەی و باخچە بچوکەکەی لە بەسرە خەریکی بەخێوکردنی چەند شێرێکە، ئەمەش دانیشتوانی شارەکەی سەرسامکردووە.

غالی دەڵێت ئەو شێرانە بەتێپەڕبوونی کات دەبن بە بەشێك لە خێزانەکەیان و هەر وەك ئاژەڵێکی دیکەی ماڵین وەك باڵندە کە لەماڵدا بەخێودەکرێن وەك مەڕ و مریشك.

ئەم پیاوە کە عشقی پەروەردەکردنی شێرە، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە باخەکەیدا چوار شێری مێیە و چوار شێری نێرەی پێگەشتووی هەیە، سەرجەمیشیان تەمەنیان لە سەرو 10 ساڵانە.

ئاماژەشی بەوە کردووە ئاژەڵەکان ساڵانە زاوزێ دەکەن، هەموو ساڵێك دوو یاخود سێ بێچووە شێریان لێبەرهەمدێت.

نرخی شێر لەنێوان شەش بۆ 10 هەزار دۆلاردایە، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا غالی 62 شێری لە بەغدا و ناوخۆی بەسرە فرۆشتووە.

شیرەکانی غالی شێری ئەفریقین چونکە دەڵێت باشتر لەگەڵ ژینگەی عێراق دەگونجێن، دەشڵێت لە کاتی لەدایك بوونییەوە تاکو پێگەیشتنی دەبێت پەروەردە و ڕاهێنانی گونجاو بکرێت هەر هەڵەیەك ئەنجامبدرێت توڕەی دەکات، ئەوانە ئاژەڵێکی دڕندەن، برسیبن یاخود لەکاتی زاوزێدا هێرش دەکەن سەر بەڵام ڕێزیشی دەگرن.

تاکو تەمەنی سێ ساڵی شێرەکان لە ماڵەوە دەهێڵێتەوە پاشان دەیباتە باخچەکەی و نزیکەی دوو دۆلار وەردەگرێت لەو کەسانەی دەیانەوێت شێرەکان ببینن.

45 ڕۆژ دوای لەدایكبوونی بێچووەکان دەیانباتەوە بۆ ماڵەکەی و دەست دەکات بە ڕاهێنان و پەروەردەکردنیان تاوەکو ٪100 دڵنیا دەبیت لەوەی ماڵی و دەستەمۆبووە.



ڕیکلام