لە عێراق 60 هەزار کۆمپانیای وەهمی هەیە

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ٦٠ هەزار کۆمپانیای وەهمی بوونيان هەیە و لە ئیستادا لەژێر حکومی یاسادان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیا وەهمیانە ماوەی یەک مانگیان لەبەردەمدایە ،ە بۆ ئەوەی کاروبارەکانی خۆیان ڕێکبخنەوە و ئەو غەرامە و سزا  داراییانەی لەسەریان ڕادەستی دەوڵەتی بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بازرکانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨٠ هەزار کۆمپانیا لەلای ئەوان ناویان تۆمارکردووە، بەڵام لەوانە کۆمپانیایان تێدایە لە ١٥ ساڵ لەمەوبەرەوە هیچ بوونێکی نییە.

ڕوونیشکردووەتەوە ئەو کۆمپانیایانە کە چالاکی بازرگانی تایبەتیان هەیە ٢٠ هەزار کۆمپانیان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بارزگانی عێراقپ ئاشکرایکردووە، وەزارەتەکەیان دەستیکردووە، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، کە پێشتر نەگیراوەتە بەر، بە مەبەستی یەکلاکرکردنەوەی کاری ئەو کۆمپانیایانە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی و وەزارەتی بازرگانی پێکهێنراوە و ماوەی ٦٠ ڕۆژیان بۆ دیاریکراوە، بۆ یەکلاکردنەوەی خۆیان و کاروچالاکییەکانیان.



ڕیکلام