قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلولحەق لەسەر دەستگیر کردنی بەرپرسی یەکەی موشەکی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، کێشەکە بە عەقڵ و حیکمەت چارەسەر کراوە.
حەزعەلی لە توێتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ڕوداوی دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی شحەشدی شەعبی بە تۆمەتێکی دروستکراو، بە عەقڵ و حیکمەت چارەسەر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی پابەندبوونی خۆیان بە دەوڵەت و دامەزراوەکانییەوە دووپات دەکەنەوە، لە هەمان کاتدا جەختدەکەنەوە لە مافی بەرگریکردن بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگەڵ پارێزگارکردن لە هەیبەتی دەوڵەت و نەکردنە ئامانجی نوێنەراتی و ناوەندە دیپلۆماتییەکان.
لە لایەکی ترەوە ژمارەیەک لە میدیای عێراقییەکان بەڵگەنامەیەکی نهێنی دزەپیکراویان بڵاوکردەوە، کە ئاماژە دەکات بە دەقی ڕێککەوتنی نێوان حکومەت و عەسائیبی ئەهلولحەق، دوای ئەو ئاڵۆزییە ئەمنییە شەوی ڕابردوو کە شاری بەغدا بەخۆیەوە بینی، دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گروپە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکە کە تا ئیستا ڕاستی و دروستی پێشتڕاستنەکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات ، کە سەرجەم گردبوونەوەکانی گروپی عەسائیبی ئەهلولحەق کشێنراوەتەوە، دوای ئەوەی ڕێککەوتن کراوە لەسەر ڕاستدەکرنەوەی ئەندامە دەستگیر کراوەکەیان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی.
نوسراوەکەش لەلایەن ئەفسەری ئێشگری هەواڵگرییەوە ئاراستەی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی کراوە.