هاوڵاتیانی وڵاتان چۆن كاتەكانیان بەسەر دەبەن؟

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەموومان لە ڕۆژێكدا 24 كاتژمێر مان هەیە، بەڵام بە هەمان شێوە بەسەریان نابەین، هەندێك كاتەكانیان بۆ خێزان یان كاری ناو ماڵ لە پێشەوە دادەنێن، هەندێكی تر چاودێری خەوێكی باش دەكەن یان هاوڕێکانیان دەبینن.

بە گوێرەی داتای 33 وڵات كە لە ڕێكخراوی هاوكاری ئابووری و پەرەپێدانی داتای بەكارهێنانی كات (OECD) بۆ تەمەنی 15 تا 64 ساڵ روونیكردووەتەوە هاوڵاتیان ژاپۆن زۆرترین كاتیان بۆ كاركردن تەرخانكردووە و بەشێَكی زۆری كاتەكانی دیكەشیان بۆ كاری خۆبەخشی داناوە. 

خەڵكی ژاپۆن رۆژانە 326 خولەك خەریكی كار دەبن، 98 خولەكیش تەرخاندەكەن بۆ كاری خۆبەخشی. 

لە كۆریای باشور رۆژانە 57 خولەك بۆ پەروەردە تەرخان دەكەن.

لە ئیرلەندا رۆژانە 61 خولەك تەرخاندەكەن بۆ گرنگیدان بە ئەندامانی خێزان، 42 خولەكیش بۆ بۆنە و مەراسیمەكان. 

لە مەكسیك 187 خولەك تەرخاندەكەن بۆ كاری ناوماڵ.

لە ئەڵمانیا 32 خولەك تەرخاندەكەن بۆ بازاڕكردن.

لە ئەفریقای باشور 533 خولەك تەرخاندەكەن بۆ خەوتن، 82 خولەكیش تەرخاندەكەن بۆ بینینی هاوڕێكانیان. 

لە فەرەنسا 133 خولەك بۆ خواردن و 107 خولەكیش بۆ گرنگیدان بەخۆیان تەرخاندەكەن.

لە ئیسپانیا 42 خولەكی رۆژانەیان بۆ وەرزش تەرخاندەكەن.

لە ئەمریكا 148 خولەك تەرخاندەكەن بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆن.


سەرچاوە: visualcapitalist


ڕیکلام