سەرۆکی پێشوتری پۆڵەندا: گیرفانم بەتاڵە و هاوسەرەکەم بەسەرمدا زاڵە

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پێشووتری پۆڵەندا ڕایگەیاند مایەپوچبووم و هاوسەرەکەم بەسەرمدا زاڵە و ڕێگانادات دەستکاری کەلوپەلی ناوماڵیش بکەم.

لێک ڤاڵیسا سەرۆکی پۆڵەندابووە لە ساڵی 1990 بۆ 1995 و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵیشە بۆ ئاشتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینتریای هەواڵی وڵاتەکەی دەڵێت "باری دارایم زۆر خراپە و مایەپوچ بوم".

ئاماژەی بەوەشکردوە بەتایبەت ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی خراپتربووە و وایلێهاتووە نەیتوانیوە دیاری سەریساڵ بۆ کەس بکڕێت.

سەرۆکی پێشووتری پۆڵەندا کە ئێستا تەمەنی 77 ساڵە ڕاشیگەیاندوە "نەوەکانم بێزارن لە من و لە چالاکییە سیاسییەکانم، تەنانەت ڕێگەم پێنادەن قسەبکەم، بۆیە بەبێدەنگی لەسەر مێزی نانخواردن دادەنیشم و بەئەستەم گرنگیم پێدەدەن لەکاتێکدا لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ ویستێکیان هەبێت بۆ قسەکردن لەگەڵ من".

ڤەڵێسا لە دامەزراندنی "یەکێتی کۆمسیۆنی کرێکارانی پۆڵەندا" بەشداری کردووە و بەر لەوەی کورسی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێت لە ساڵی 1990دا سەرۆکی یەکێتییەکە بووە و هەروەها بەشداربووە لە گۆڕینی سیستمی پۆڵەندا بۆ دیموکراسی سەرمایەداری.

لەو چاوپێکەوتنەکە سەرۆکی پێشووتری پۆڵەندا  گلەیی لە هاوسەرەکەی دەکات و دەڵێت یاساکانی ناوماڵی بەسەردا سەپاندوە و بەسەریا زاڵە،هەمیشە بەدوامەوەیە و ڕێگەم نادات دەستکاری کەلوپەلەکان بکەم.

ئەوەشی وتووە ئەمەی هاوسەرەکەم دەیکات دادپەروەری نیە من بەوە دڵخۆش نیم، چونکە ئێمە لە گوند پەروەردە بووین وئێمە پیاوین.


ڕیکلام