ڕاوێژکاری کازمی: وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابینکردنی خەرجی هەڵبژاردنەکان

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدولحسین هەنداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

هەنداوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم تەرخانکردنی پارە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاماژە بەوەشکرد، هیچ کێشەیەکی ڕاستەقینە نییە لەبەردەم دابینکردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەکان.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن ئاماژە یەبەوەشکرد، سەرباری ئەوەی هەمیشە حکومەت داوای کەمکردنەوەی تێچوون و خەرجییەکان دەکات، بەڵام پابەندە بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، یاسای تەرخانکردنی بودجە و خەرجی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد.



ڕیکلام