نرخی زێڕ دابەزی

  2020-12-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەیانی ئەمڕۆ هەرچەندە لە ئاستی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام بەهۆی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ شەممە دابەزینێكی وەهای بەخۆیەوە نەبینیوە.

یەك ئۆنسە زێڕ 31.1 گرام لە بازاڕەكانی جیهاندا بە هەزار و 866 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە دوێنێ شەممە كە یەك ئۆنسە بەرامبەر بوو بە هەزار و 878 دۆلار و 97 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 427 هەزار دینارە 
 
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 379 هەزار دینارە 

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 321 هەزار دینارە


ڕیکلام