وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوام ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە نزیکەی لە ٩٠%ی کۆی تووشبوان.
وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٤١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ئەمڕۆدا ٨١٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٩.٩%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٥٩١ هەزار و ٥٩٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣١ هەزار و ٨٠٣ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە ١٢٧٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.