وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە تورکیا

  2020-12-27  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر داوەتنامەی فەرمی ئەمڕۆ یەکشەممە جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە تورکیا.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جومعە عناد وەزیری بەرگری بەسەردانێکی فەرمی  گەیشتە ئەنکەرە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،سەردانەکە لەسەر داوەتنامەی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بووە.

ڕۆژی ١٧ ئەم مانگە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتەکەی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆبوە و چەند یاداشت و ڕێککەوتنێک لە بواری ئابوری و ئاو و ئەمنیان ئیمزا کرد.

 



ڕیکلام