ئەحمەد سەفار: پەسەندکردنی بودجە دڵنیاییە بۆ دابینکردنی موچەی ساڵی داهاتوو

  2020-12-27  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە دڵنیایی دەدرێت لە دابینکردنی موچە بە تەواوی بۆ ساڵی داهاتوو، ئاماژەی بەوەشکرد موچەی هەردوو مانگەکانی کانونی دووەم و شوبات پەیوەندییان نییە بە پەسەندکردنی بودجەوە.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەگەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت، ئەوا دڵنیایی دەدرێت لە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە ساڵی داراییدا تا کۆتایی ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدراوە داراییەکانی ئیستا وا پێویست دەکات کە موچەی هەردوو مانگی کانونی دووەم و شوبات دڵنییا لەسەر بدرێت، تا ئەو کاتەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

جەختیشیکردەوە پەرلەمان دژی هەر لێبڕینێکی موچەی فەرمانبەرانی خوارەوە و مامناوەند دەوەستێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کورتهێنانی دارایی لەڕێگەی نرخ و بڕی نەوتی هەناردەکراوەوە بە دەست دەهێنرێت، چونکە بڕی هەناردە زیاترە لەوەی کە پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەوەش دەبێتە هۆی دابینکردنی بڕێکی زیاتر لەو نرخی خەمڵاندنەی کە لە بودجەدا دیاریکراوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەحمەد شەفار ڕوونیکردووەتەوە، لەسەرجەم ئەو پڕۆژە یاسایانەی بودجەدا کە لەوەبەر دانراون، لەبەر ئەوەی بەشێوەی گریمانەیی دانراوە لەسەر نرخی بەرمیلێک نەوتی خەمڵێنراو بە کەمترین نرخ، ئەوەش ڕێوشوێنێکی پێشوەختە و دڵنیایی دانە لە پرۆژە یاساکە، چونکە لە سەرجەم بودجەکاندا کورتهێنانەکە ئەگەر زیادە بوو دەگەڕێتەوە بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو.



ڕیکلام