نرخی زێڕ جارێكی دیكە بەرزبوەوە

  2020-12-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ كە دەكاتە 31.1 گرام لە بازاڕەكانی جیهاندا بە هەزار و 884 و دۆلار34 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەوەش نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە بەرزبوویەوە.

نرخەكان لە هەرێمی كوردستاندا:

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 429 هەزار دینارە 
 
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 384 هەزار دینارە 

نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 323 هەزار دینارە

بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر مسقاڵێك زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمدا دوو هەزار دینار زیادیكردووە، یەك ئۆنسە زێڕیش لە ئاستی جیهانیدا كە دوێنێ بە هەزار و 866 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو نزیكەی 18 دۆلار بەرز بووەتەوە. 


ڕیکلام