وەزارەتی دەرەوەی توركیا: ئەرمەنستان ئاگربەستی پێشێلکردووە

  2020-12-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی كە لە دژی هێزە چەكدارەكانی ئازەربایجان لەلایەن ئەرمەنییەكان ئەنجامدران مانای وایە رەتیكردووەتەوە چەك دانێت و لە ناگۆرنۆ-كاراباغ پاشەكشێ بكات.

حامی ئاكسۆی، ئەوەی بە پێشێلكارییەكی ئاشكرا لە قەڵەمدا بۆ ئەو ئاگربەستەی لە لایەن هەریەكە لە ئەرمەنستان و ئازەربایجان و روسیاوە بەشێوەیەكی سێ قۆڵی 9ی تشرینی دووەمی 2020 راگەیەندراوە. 

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا وتیشی "ئەو هێرشانەی كە لە كاراباغ-ی سەروو لەلایەن پێكهاتەكانی ئەرمەنییەوە ئەنجام دران، رەتیانكردووەتەوە چەك دابنێن و پاشەكشێ بكەن".

ئەو پێكدادانەکەی بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای ئاگربەستەكەی نێوان ئەو دوو وڵاتە زانی كە بە ئاگاداری و ناوبژیوانی رووسیا ئەنجامدرابوو.

دەشڵێت ئەو گروپە چەكدارانەی ئەرمەنستان چەند جارێك ئاگربەستیان شكاندووە بۆ ئەوەش نمونەی بە شەڕی نێوان ئەو گروپە چەكدارانە و هێزەكانی ئازەربایجان هێنایەوە كە لە رۆژانی 26 ی تشرینی دووەم و 8 و 11ی كانوونی یەكەم و 27ی كانوونی یەكەم روویانداوە كە كوژراو و برینداری سەربازی و مەدەنی لێكەوتووەتەوە. 


ڕیکلام