بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلاربەرامبەر دیناری عێراقی رووی لەبەرزبوونەوەیە و هەر 100 دۆلار بەرامبەرە بە 142 هەزار و 900 دینار لە كاتێكدا دوێنێ ئێوارە بە142 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە كرا.
نرخی دۆلار لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵگۆڕی دراو لەمڕۆدا بە 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كرا، بەڵام كەمێك لەمەوبەر بەهای 100 دۆلار بووە 142 هەزار و 900 دینار.
نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 142 هەزار و 900 دینارە
نرخی 100 لیرەی توركی بە 19 هەزار و 250 دینارە
نرخی 100 دۆلار بە 740 لیرەی توركیە
نرخی 100 یۆرۆ بە 174 هەزار و 750 دینارە
نرخی 100 هەزار تمەن بە پێنج هەزار و 500 دینارە
نرخی 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 600 هەزار تمەنە بە نەقدی
نرخی 100 پاوەند بە 185 هەزار دینارە