حکومەتی عێراق: موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی سەرەتای ساڵ بە ئاسایی دابیندەکرێت

  2020-12-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن نازم وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان موچەی فەرمانبەران بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتووەوە یەکلایی کراوەتەوە.

حەسەن نازم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی یەکەمی ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی سروشتی بەڕێوەدەچێت، وەک لەو پلانەی کە بۆی دانراوە.

ڕوونیشیکردەوە، دابینکردنی موچە وەک ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت تا ئەو کاتەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند دەکرێت، بە تایبەت پرۆژەکە پێویستی بە گفتوگۆ و قسە لەسەر کردن هەیە، تا ئەو کاتەی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە و پەسەندی دەکات.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی نرخی دینار لە بودجەی ساڵی داهاتوودا، دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی هەلی وەبەرهێنان بۆ کەرتی تایبەت و هەلی کاریش بۆ کەسانی بێکار دەڕەخسێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق گەیشتە پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمانیش ماوەی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە.



ڕیکلام