ئێران: لە 9 مانگدا بە بەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار کەلوپەلمان هەناردەی عێراق کردووە

  2020-12-29  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی ئیدارەی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران - عێراق ڕایگەیاند، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، واتە لە ٢٠ مانگی ئازارەوە تا ٢٠ کانونی یەکەمی ئەمساڵ، بە بەهای نزیکەی ٦ ملیار دۆلار کەلوپەلیان هەناردەی عێراق کردووە.

حەمید حسێنی ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران- عێراق ڕایگەیاند، ناوەندەی هەناردەی کاڵا و کەلوپەل لە نۆمانگدا بۆ هەر مانگێک گەیشتووەتە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠دا، لە کاتێکدا پێشتر ئەو بڕە  مانگانە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بووە لە ساڵی ٢٠١٩دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندی هەناردە بۆ عێراق مانگانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، بە واتای کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق مانگانە لە ١٥% کەمیکردووە.

ئەو لێپرسراوەی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران - عێراق ڕوونیشیکردەوە، قەبارەی هەناردە بۆ عێراق هیچ نەگۆراوە، بەهێندەی ئەوەی جۆری کەلوپەلی هەناردە گۆڕاوە، بەشێوەیەک هەناردەی بەرهەمە پیشەسازییەکان کەمیکردووە، بەڵام هەناردەی بەرهەمی کانزایی و کشتوکاڵی زیادیکردووە.

حسێنی ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە ئابورییەکانی کە لە کەمبوونەوەی بەهاری دیناری عێراقییەوە بە رێژەی لە ٢٣%ی سەریهەڵداوە، کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت لەسەر بەکاربردن، ئەوەش بێگومان کاریگەریی دەبێت لەسەر هەناردەی کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی بۆ عێراق.



ڕیکلام