تەندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بە تەواوی کەمیکردووە

  2020-12-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٩ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٤٨٧ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتووەتە ٩٠.١%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٥٩٣ هەزار و ٥٤١ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣٤ هەزار و ٨٠١ کەس چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی داتا و سەرژمێریییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ١٢٨٠٠ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام