حکومەتی عێراق: یاسای بودجە سەرەتای چاکسازی گشتگیرە

  2020-12-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ سەرەتای جێبەجێکردنی پلانی چاکسازییە، حکومەتی ئێستاش بە دانای و دانبەخۆدا گرتنەوە مامەڵەیەی لەگەڵ بەربەست و ڕێگرییەکان کردووە و ناشیەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بکات.

حەسەن نازم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئێستا نایەوێت دۆخەکە ئاڵۆز بێت، هەر بۆیە بە دانایی و دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵەی لەگەڵ مەترسی و ڕێگرییەکان کردووە.

دەربارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیش وتەبێژی حکومەت جەختیکردەوە، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ سەرەتای جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی گشتگیرە، ئاماژەی بەوەشکرد پەڕەی سپی سەرەتای چاکسازییە.

دەربارەی گفتوگۆکانیش لەگەڵ شاندی حکومەتی ئیراندا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی عێراقیان کرد، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بە زۆری لەسەر لایەنی ئەمنی و ئابوری بووە.

سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆناش حەسەن نازم وتی "وەزیری تەندروستی جەختیکردووەتەوە لەوەی هەموو ڕێوشوێنەکان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەردا تەواو بووە، بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا".



ڕیکلام