حکومەتی هەرێم 42.30 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و هاوبەشەکانی

  2020-12-29  | 
هەولێر
حکومەتی هەرێم 42.30 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و هاوبەشەکانی
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی خەرجیی فرۆشتنی نەوتی مانگی رابردووی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد کە ٤٢.٣٠ ملیۆن دۆلارە.

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی هەواڵی ژیان کەوتووە، رایگەیاندووە، هاوبەشەکانی تەق تەق بڕی ٣.٨ ملیۆن دۆلاریان وەک خەرجیی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ وەرگرتووە، کە پشکی گەنەڵ ئینێرجی لەو بڕە، ٢.١٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوبەشەکانی تاوکێ بڕی ٣٨.٥ ملیون دۆلاریان وک خەرجیی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ مانگی رابردوو وەرگرتووە و پشکی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ٩.٤ ملیۆن دۆلار بووە.



ڕیکلام