نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا لەسەرو 51 دۆلارەوە جێگیرە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 51 دۆلار و 34 سەنت فرۆشرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 48 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت کە چەند ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا دۆزرایەوە و رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە بەشێکی زۆری وڵاتان ئاساییکرایەوە.
بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکە پێ دەچێت کاریگەری لەسەر نرخەکە بکاتەوە و رێگری بکات لەوەی زیاتر بەرزببێتەوە.