عێراق..لیژنەیەک چاکسازی لە بەشە خۆراکی مانگانە دەکەن

  2020-12-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران لێژنەیەکی ڕاسپاردوە چاکسازی لە فۆڕم و بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بکەن.

د.عادل رکابی وەزیری کاری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکردوە لیژنەکە لە وەزارەتەکانی کار و بازرگانی و دارایی و پلاندانان و کشتوکاڵ و دەستەی وەبەرهێنان پێكهاتوون.

وتیشی ئامانجی لێژنەکە ئەوەیە چاکسازی لە پێدانی بەشە خۆراکی مانگانە بکات بۆ ئەوەی بگاتە دەست هاوڵاتیانی هەژار.

د.عادل رکابی ڕاشیگەیاندوە لیژنەکە چەند کۆبونەوەیەکیان کردوە و میکانیزمی نوێ و رێگای نوێیان دەستنیشانکردوە و بەرزیانکردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردن و جێبەجێبکردن.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لە بودجەی عێراق بڕە پارەیەک بۆ کڕینی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان تەرخاندەکرێت بەڵام چەند ساڵێکە بەهۆی خراپی کوالێتی خۆراکەکان و کەمی مادەکان و درەنگ گەیشتنی بە دەستی هاوڵاتیان بۆتە جێگەی رەخنەی هاوڵاتیان.



ڕیکلام