ئیسرائیل ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی لەساڵی2020 دا بۆسەر سوریا ئاشکراکرد

  2020-12-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای ئیسرائیل، کە زۆر بەکەمی لێدوان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی دەدات، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لەساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ٥٠ هێرشی لەناوخۆیی سوریا ئەنجامداوە.

هەرچەندە ڕاپۆرتی ساڵانە سوپای ئێسرائیل ئاماژەی بە وردەکاری ئەو ئامانجانە نەکردووە کە بۆردومانکراون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ و سەرەتای دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی سوریا لە ساڵی ٢٠١١دا، پێدەچێت سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجام دابێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێسرائیل ١٤٠٠ ئۆپراسیۆنی ئاسمانییان لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامداوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بە وردەکاری هێرش و ئۆپراسیۆنەکان.

هێرشەکانیش بە زۆری کراونەتە سەر هێزە سەربازییەکانی سوریا و هێزەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی و چەکدارەکانی حزبوڵای لوبنان.

ئیسرائیل بەڵێنیشیدا بەردەوام بێت لە ڕێگریکردن لە ئێران ، لەوەی بتوانێت خۆی قایم بکات لەڕووی سەربازییەوە لەناوخۆیی سوریا، کە بە درێژایی نزیکەی یەک دەیەیە هاوکاری ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکات.



ڕیکلام