نرخی زێر لە بازاڕەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان

  2021-01-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەریەك ئۆنسە زێر كە دەكاتە 31.1 گرام بەرامبەرە بە هەزار و 898 دۆلار و 60 سەنت بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر بەرزبووەتەوە.

نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش جارێكی دیكە بەرزبووەتەوە و بەهای یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بەرامبەرە بە 388هەزار دینار. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەراورد بە نرخەكانی هەفتەی رابردوو تۆمار كردووە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێرە لە بازاڕەكانی جیهان و هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار. 

نرخەكان: 

مسقاڵیك زێڕی عەیارە 24 بە 440 هەزار دینارە 
  
مسقاڵیك زێڕی عەیارە 21 بە 388 هەزار دینارە 
 
مسقاڵیك زێڕی عەیارە 18 بە 331 هەزار دینارە


ڕیکلام